بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین سادق حسەینی، سەرۆکی لێژنەی ئەمنی دیالە لە کوژرانی یایدەی سەرەکی سەرۆکی تیرۆریستەکانی داعش لە ئەم پارێزگایە هەواڵی داوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو لەمبارەوە وتی: بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای عێراق بۆ سەر ناوچەی حەوز زوور لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە دوو ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش کوژراون.
حسەینی زیادی کرد: لەم هێرشە زیانی سەخت بەر داعشییەکان کەوتووە و بنکە و بارەگاکانیان بە تەواوی خاپوور بووە.
ئەو جەختی کرد: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئێمە لەم هێرشە یاریدەری ئەبوبەکر بەغدادی لە ویلایەتی دیالە کوژراوە.
Your Comment